بۆمبێك له مزگه‌وتێكی موسوڵمانه شیعه‌كان له شاری كه‌راچی سه‌ر به‌نده‌ری باشوری پاكستان ته‌قیوه‌ته‌وه و له ئه‌نجامدا پێنج كه‌س كوژراوه و 18 كه‌سی دیكه بریندار بووه.
كاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن ئه‌م هێرشه له كاتێكدا ڕوویدا كه خودا په‌رستان نوێژی ئێواره‌یان ده‌كرد.
پۆلیس ده‌ڵێت سێ هێرشبه‌ری گومان‌لێكراو ته‌قه‌یان له پاسه‌وانێكی پۆلیسی ده‌ره‌وه‌ی مزگه‌وته‌كه كردووه و ته‌قه‌یان لێكردووه. پۆلیسه‌كانی تری ناوچه‌كه ده‌ڵێن دوو له چه‌كداران كوژراوه، به‌ڵام سێهه‌میان توانیویه‌تی بچێته ناو مزگه‌وته‌كه‌وه و ئه‌و بۆمبه بته‌قێنێته‌وه كه به خۆیه‌وه به‌ستویه‌تیه‌وه.
ئه‌م هێرشه‌ش له سێ ڕۆژی دوای ڕوودانی ئه‌و هێرشه خۆكوژییه‌وه هات كه له مه‌زارگه‌یه‌كی ئیسلامی له ئیسلام ئاباد ڕوویداو بووه هۆی كوشتنی 20 كه‌س و برینداربوونی 100 كه‌س.