حكومه‌تی سوریا هه‌شت دیموكراتخوازی ده‌ستگیركردووه به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه گفتوگۆیان له‌سه‌ر بیرۆكه‌كانی (ئیخوان ئه‌لموسلمین) ی قه‌ده‌غه‌كراو كردووه.
ئاژانسی ڕه‌سمی هه‌واڵه‌كانی سوریا ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ڕایانگه‌یاند كه‌وا هه‌شت ئه‌ندامی یانه‌ی ئه‌لئه‌تاسی ده‌ستگیركراون پاش ئه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ئه‌نجامدراوه.
سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ ڕاده‌گه‌یه‌نن كه‌وا لێكۆڵینه‌وه‌كان تیشكیان خستۆته سه‌ر ئه‌و سه‌رپێچیكردنانه‌ی كه له به‌رامبه‌ر كانون ئه‌نجامیانداوه به تایبه‌تی چالاكیه‌كانی سه‌ر به بزوتنه‌وه قه‌ده‌غه‌كراوه‌كان.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكاش دڵنیگه‌رانی خۆیان به‌رامبه‌ر به‌و ده‌ستگیركردنانه نیشانداوه كه له لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایشی سورییه‌وه له رۆژی سێشه‌ممه‌ی ڕابووردوودا ئه‌نجامدراوه.