حیزبی ئیسلامی عێراقی كه پارتێكی سیاسی سه‌ره‌كی سوونیه‌كانه له عێراق ده‌ڵێن سه‌ركرده‌كه‌یان موحسن عه‌بدولحه‌مید و كوڕه‌كه‌ی پاش ئه‌وه‌ی له لایه‌ن سه‌ربازه ئه‌مه‌ریكیه‌كانه‌وه له خۆرئاوای به‌غدا ده‌ستگیركران، ئێستاكه ئازاد كراون. تاوه‌كو ئێستاش هۆكاری ئه‌و ده‌ستگیركردنه ڕوون نه‌كراوه‌ته‌وه و گوایا به هه‌ڵه گیرابوو.
به‌ڵام هه‌ندێ له سه‌رچاوه‌كان ڕاده‌گه‌یه‌نن كه‌وا به‌ڕێز جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆك كۆماری عێراق داخوازی ئازادكردنیان كردبوو.
له‌م باره‌یه‌وه، په‌یامنێری به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریكا له‌تیف نێروه‌یی له شاری سلێمانی كوردستانی عێراقه‌وه ڕاپۆرتێكی بۆ ناردووین.