Accessibility links

ئۆپه‌‌راسیۆنی 'بروسك' له عیراق ده‌‌ستیپێكرد - 2005-05-29


له ئه‌‌نجامی ته‌‌قینه‌‌وه‌‌ی ئۆتۆمبیلێك له خالێكی پشكنینی له‌‌شكری عیراقی له باشووری به‌‌غدا نۆ سه‌‌ربازی عیراقی كوژران و هاولاتیه‌‌ك بریندار بوو. هێرشه‌‌كه‌‌ی ئه‌‌مرۆ یه‌‌كشه‌‌ممه له نزیك یوسفیه روویدا له كاتێكدا كه به ده‌‌یان هه‌‌زار سه‌‌رباز و پۆلیس گواسترانه‌‌وه ناو شاری به‌‌غدا بۆ راوه‌‌دونان و گرتنی یاخیبووان. كاربه‌‌ده‌‌ستانی عیراقی ده‌‌لێن ئۆپه‌‌راسیۆنه‌‌كه، كه به ئۆپه راسیۆنی 'بروسك' ده‌‌ناسرێت، ئه‌‌مرۆ به به‌‌شداری زیاتر له چل هه‌‌زار سه‌‌رباز و پۆلیسی عیراقی ده‌‌ستی پێكرد.

XS
SM
MD
LG