Accessibility links

وه‌‌زیری ده‌‌ره‌‌وه‌‌ی عه‌‌ره‌بستانی سعودی سه‌قامگیری باری ته‌ندروستی شا فه‌هد راده‌گه‌یێنێت - 2005-05-28


وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عه‌‌ره‌‌بستانی سعودی ده‌لێت باری ته‌ندروستی شا فه‌هد سه‌‌قامگیره، رۆژێك دوای گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه. میر سعود ئه‌لفه‌یسه‌ل ئه مرۆ له ریاز گوتی له تاقیكردنه ته‌ندروستیه‌كان ده‌ركه‌وتوه كه باری ته ندروستی شا فه‌هد سه‌قامگیره. شایه‌نی باسه تاكو ئێستا جۆری نه‌خۆشی شا له لایه‌ن بنه‌ماڵه‌كه‌ی رانه‌گه‌یاندراوه، به‌لام كاربه‌ده‌ستان ده‌لێن ئه‌و له‌وانه‌یه توشی نه‌خۆشی هه‌وكردنی سیه‌كان بوبێت.

XS
SM
MD
LG