Accessibility links

وه‌‌زیری ناوخۆی عیراق بریندار بوونی ئه‌‌لزه‌‌رقاوی پشتراست ده‌‌كات - 2005-05-26


وه‌‌زیری ناوخۆی عیراق ئه‌‌و راپۆرته هه‌‌واڵیانه‌‌ی پشتراست كرد كه ده‌‌ڵێن تیرۆریست ئه‌‌بو موسعیب ئه‌‌لزه‌‌رقاوی بریندار بووه. وه‌‌زیری ناوخۆ به‌‌یان جه‌‌بر ئه‌‌مرۆ پێنجشه‌‌ممه له كۆنفرانسێكی ده‌‌نگ و باس له به‌‌غدا گوتی به‌‌ر له پێنج رۆژ زانیاری ده‌‌رباره‌‌ی ره‌‌وشی زه‌‌رقاوی پێگه‌‌یشتووه به‌‌لام نه‌‌یگوت ئه‌‌و زانیاریه‌‌ی له كوێ پێگه‌‌یشتووه. شایه‌‌نی باسه گروپی ئه‌‌لقاعده له عیراق له رۆژی سێشه‌‌ممه رایگه‌‌یاند كه‌‌وا ئه‌‌لزه‌‌رقاوی رێبه‌‌ری گروپه‌‌كه بریندار بووه.

XS
SM
MD
LG