Accessibility links

له ئه‌‌نجامی ته‌‌قینه‌‌وه‌‌ی ئۆتۆمبیلێك له به‌‌غدا چوار كه‌‌س كوژران - 2005-05-23


ئۆتۆمبیلێك له ده‌‌ره‌‌وه‌‌ی خواردنگه‌‌یه‌‌ك له باكووری به‌‌غدا ته‌‌قیه‌‌وه‌‌و به لایه‌‌نی كه‌‌مه‌‌وه چوار عیراقی كوژران و زیاتر له سه‌‌د كه‌‌س بریندار بوون. هه‌‌ر له پایته‌‌خت كاربه‌‌ده‌‌ستێكی بالای ئاسایشی عیراقی به‌‌ناوی وائیل ئه‌‌لروبه‌‌یعی و شۆفێره‌‌كه‌‌ی له‌‌لایه‌‌ن چه‌‌ند چه‌‌كدارێكه‌‌وه كوژران. هاوكات هێزه‌‌كانی هاوپه‌‌یمانان و عیراقی له رۆژئاوای به‌‌غدا دوو سه‌‌دو هه‌‌شتاو پێنج یاخیبووی گومانلێكراویان ده‌‌ستگیر كرد. هه‌‌روه‌‌ها له ئه‌‌نجامی ته‌‌قینه‌‌وه‌‌ی ئۆتۆمبیلێك له شارۆچكه‌‌ی توزخوراماتۆزی سه‌‌ر به شاری كه‌‌ركوك پێنج كه‌‌س كوژران. له‌‌شكری ئه‌‌مریكی رایگه‌‌یاند كه‌‌وا سێ سه‌‌ربازی ئه‌‌مریكی رۆژی یه‌‌كشه‌‌ممه له شاری موسل كوژران.

XS
SM
MD
LG