Accessibility links

كاربه‌‌‌ده‌‌ستێكی بالای وه‌‌زاره‌تی بارزگانی عیراقی ده‌‌كوژرێت - 2005-05-22


چه‌‌ند چه‌‌كدارێكی نه‌‌ناسراو له به‌‌غدا كاربه‌‌ده‌‌ستێكی بالای وه‌‌زاره‌‌تی بارزگانی عیراقیان كوشت. كاربه‌‌ده‌‌ستانی عیراقی ده‌‌لێن عه‌‌لی موسا سه‌‌لمان، به‌‌رێوه‌‌به‌‌ری گشتی وه زاره‌‌تی بازرگانی، به‌‌ره به‌‌یانی ئه‌‌مرۆ یه‌‌كشه‌‌ممه له گه‌‌ره‌‌كی ئه‌‌لسه‌‌لامی به‌‌غدا كوژرا. شوفێره‌‌كه‌‌شی له كاتی هێرشه‌‌كه‌‌دا كوژرا. شایه نی باسه له حه‌‌فته‌‌ی رابردووش چه‌‌كداران كاربه‌‌ده‌‌ستێكی وه‌‌زاره‌‌تی ناوخۆ و ئه‌‌ندازیارێكی وه‌‌زاره‌‌تی نه وتیان كوشت.

XS
SM
MD
LG