Accessibility links

ئه‌‌لجه‌‌عفه‌‌ری كۆتایی به سه‌‌ره‌‌دانه‌‌كه‌‌ی بۆ توركیا ده‌‌هێنێت - 2005-05-21


مزگه‌‌وته‌‌كانی موسلمانه سوننیه‌‌كان له پایته‌‌ختی عیراق بۆ ماوه‌‌ی سێ رۆژ داخران له‌‌به‌‌ر زێده‌‌بوونی توندوتیژی تیره‌‌یی. مه‌‌لا سونیه‌‌كان له رۆژی ئه‌‌ینی داوای داخستنی مزگه‌‌وته‌‌كانیان كرد بۆ ده‌‌ربرینی ناره‌‌زایی به‌‌رامبه‌‌ر به كوشتنی هه‌‌ندێك له نوێژكه‌‌رانی سونی، به‌‌پێی قسه‌‌كانیان، له‌‌لایه‌‌ن چه‌‌كدارانی گرۆپێكی سه‌‌ره‌‌كی شیعه. هاوكات سه‌‌رۆك وه‌‌زیری عیراقی ئیبراهیم ئه‌‌لجه‌‌عفه‌‌ری سه‌‌ره‌‌دانه‌‌كه‌‌ی بۆ توركیا به كۆتا هێنا، كه تیایدا له‌‌گه‌‌ل سه‌‌رۆك وه‌‌زیر و كاربه‌‌ده‌‌ستانی تری توركیا باس له ژماره‌‌یه‌‌ك كیشه كرا له‌‌وانه‌‌ش مه‌‌سه‌‌له‌‌ی جوداخوازانی كورد له باكوری عیراق و شاری كه‌‌ركوك. به‌‌رێز ئه‌‌لجه‌‌عفه‌‌ری گوتی شاری كه‌ركوك هه‌‌ر به‌‌شێكی عیراقی یه‌‌كگرتوو ده‌‌بێت.

XS
SM
MD
LG