Accessibility links

ره‌‌فسه‌‌نجانی داوای به‌‌ره‌‌و پێشبردنی په‌‌یوه‌‌ندیه‌‌‌‌كانی ئیران له‌‌گه‌‌ل ئه‌‌مریكا ده‌‌كات - 2005-05-19


به‌‌ربژاری سه‌‌رۆكایه‌‌تی ئێران ئه‌‌كبه‌‌ر هاشمی ره‌‌فسه‌‌نجانی ده‌‌لێت ئه‌‌و ده‌‌‌یه‌‌وێت په‌‌یوه‌‌ندیه‌‌كانی ئێران له‌‌گه‌‌ل ئه‌‌مریكا به‌‌ره‌‌و پێش به‌‌رێت، به‌‌لام گوتی ده‌‌بێت واشنتۆن هه‌‌نگاوی یه‌‌كه‌‌م بهاوێژێت له دروستكردنه‌‌وه‌‌ی په‌‌یوه‌‌ندیه لێكپچراوه‌‌كان. به‌‌رێز ره‌‌فسه‌‌نجانی، كه سه‌‌رۆكی ئێران بووه له سالی هه‌‌زار و نۆسه‌‌دو هه‌‌شتاو نۆ تا هه‌‌زار و نۆسه‌‌د و نه‌‌وه‌‌ت و حه‌‌وت، له حه‌فته‌‌ی رابردوو رایگه‌‌یاند كه‌‌وا خۆی بۆ سه‌‌رۆكایه‌‌تی ئێران به‌‌ربژار كردووه له هه‌‌لبژاردنه‌‌كانی رۆژی حه‌‌فده‌‌ی مانگی شه‌‌ش. له چاوپێكه‌‌وتنێكدا له‌‌گه‌‌ل ئاژانسی ده‌‌نگ و باسی روێیته‌‌رز، به‌‌رێز ره‌‌فسه‌‌نجانی حه‌‌فتا سالی گوتی ئه‌‌و هێچ كاتێك واز له به‌‌رنامه‌‌ی ناوه‌‌كی ئێران ناهێنێت كه گوتی به پێی یاسای نێونه‌‌ته‌‌وه‌‌ییه.

XS
SM
MD
LG