Accessibility links

گۆڤاری نیوس ویك ریپۆرتی بێرێزكردنی قورئان ده‌‌كشێنێته‌‌وه  - 2005-05-17


گۆڤاری نیوس ویك ریپۆرتێكی كشاندۆته‌‌وه كه پێشتر بلاویكردبۆوه‌‌و گوتبوی كه له ئه‌‌نجامی لێكۆلینه‌‌وه‌‌یه‌‌كی ئه‌‌مریكی به‌‌لگه دۆزراوه‌‌ته‌‌وه كه قورئان له گرتیخانه‌‌یه‌‌كی له‌‌شكری ئه‌‌مریكی بێرێزكراوه. سه‌‌رنوسه‌‌ر مارك ویته‌‌یكه‌‌ر گوتی به‌‌پێی ئه‌‌و زانیاریانه‌‌ی هه‌‌مانه، ئێمه ریپۆرته‌‌كه‌‌مان ده‌‌كێشینه‌‌وه. ووته‌‌بێژی كۆشكی سپی سكات مه‌‌كلیلن ووتی كشانده‌‌نه‌‌وه‌‌ی ریپۆرته‌‌كه هه‌‌نگاوێكی باشه به‌‌لام گۆڤاره‌‌كه ده‌‌بێت بلێت چۆن ئه‌‌م ریپۆرته‌‌ی به هه‌‌له بلاوكردۆته‌‌وه.

شایه‌‌نی باسه له ریپۆرته‌‌كه هاتووه كه لێكۆلێره‌‌وانی ئه‌‌مریكی له گرتیخانه‌‌ی گوانتانامۆ به‌‌ی له كوبا كتێبی قورئانیان خستۆته ناو توالێت بۆ ئه‌‌وه‌‌ی وا له گومانلێكراوه تیرۆرسته‌‌كان بكه‌‌ن وه‌‌لامی پرسیاره‌‌كانیان بده‌‌نه‌‌وه. ریپۆرته‌‌كه بووه هۆی بلاوبونه‌‌وه‌‌ی توندوتیژی له ژماره‌‌یه‌‌ك وولاتی موسلمان، به تایبه‌‌تی له ئه‌‌فغانستان كه حه‌‌فده كه‌‌س كوژران.

XS
SM
MD
LG