توركیا رایگه‌یاند كه‌وا له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی مینێك له هه‌رێمی سیرت له باشوری رۆژهه‌لاتی چوار سه‌ربازی تورك كوژراون. ده‌سه‌لاتداران ده‌لێن سه‌ربازه‌كان به‌شداریان له ئۆپه‌راسیۆنێكی له‌شكری له دژی سه‌رهه‌لداوانی كورد له نزیك سنووری عیراقدا ده‌كرد له‌و كاته‌ی ئۆتۆبیله‌كه‌یان به‌ر مینێك كه‌وت. هه ر ئه مرۆ سێشه‌ممه پۆلیس رایگه‌یاند كه‌وا دوو هێرشبه‌ری خۆكوژی كوردی سه‌ر به پارتی كرێكارانی كوردستانی قه‌ده‌غه‌كراو كوژران له‌و كاته‌ی هه‌ولیان ده‌دا هێرش بكه‌نه سه‌ر مالی فه‌رمانداری خۆجێیی هه‌رێمه‌كه.