دادگای بڵندی مافی مرۆڤ له ئه‌وروپا بریاری دا كه رێبه‌ری سه‌رهه‌لداوانی كورد عه‌بدوللا ئۆجه‌لان روبه‌روی دادگا كردنێكی ڕه‌وا نه‌بووه له توركیا. دادگای ئه‌وروپای بۆ مافی مرۆڤ له ستاسبۆرگ پێشنیازیكرد كه توركیا دوباره ئۆجه‌لان دادگایی بكاته‌وه. شایه‌نی باسه له سالی هه‌زارو نۆسه‌دو نۆهه‌د و نۆ دادگایه‌كی توركی بریاری له سێداره‌دانی رێبه‌ری سه‌رهه‌لداوانی دا، به‌لام حوكمه‌كه‌ی بۆ زیندانی به درێژایی ژیان گۆرا دوای ئه‌وه‌ی توركیا بریاری دا حوكمی له سێداره‌دان په‌یره‌و نه‌كات.