سه‌رۆكی ئه‌فغانی حامد كارزای داوای له ناتۆ كردووه كه بۆ ماوه‌ی چه‌ند سالێك هێزه‌كانی له ئه‌فغانستان بهێلێته‌وه و ده‌لێت ئه‌مه هه‌نگاوێكی گرنگه بۆ سه‌ركه‌وتنی دیموكراسی له ئه‌فغانستان. له كۆنفرانسێكی ده‌نگ‌وباسان سكرتێری گشتی ناتۆ ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه له برۆكسل گوتی به‌رێز كارزای گوتویه‌تی پێویستی به هێزه‌كانی بیانی ده‌بێت هه تا دوای به‌رێوه‌چوونی هه‌لبژارده‌كانی په‌رله‌مانیش كه بریاره له مانگی نۆ به‌رێوه بچێت. شایه‌نی باسه ناتۆ ئیستا سه‌رۆكایه‌تی هێزی هاوكاری ئاسایشی نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌كات كه له هه‌شت هه‌زار سه‌رباز پێكهاتووه و له كابول و باكووری ئه‌فغانستان جێگیرن.