چین و كۆریای باشوور په‌ریشانی خۆیان راگه‌یاند به‌رامبه‌ر به‌راگه‌یاندی پیۆنگ یانگ كه هه‌شت هه‌زار لوله‌ی سوته‌مه‌نی ناوه‌كی به‌كارهێنراوی له ریاكتۆری یۆنگ بیۆن گواستۆته‌وه. وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی چین به ئاژانسی روه‌یته‌رزی راگه‌یاند كه كۆریا باكوور ده‌بێت خۆی له‌و كرده‌وانه دوربخاته‌وه كه به‌شێوه‌یه‌كی خراپ كارده‌كه‌نه سه‌ر كۆبونه‌وه شه‌ش- لایه‌نه‌ی پرۆگرامی ناوه‌كی كۆریا باكوور. هاوكات وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كۆریای باشوور به‌یاننامه‌یه‌كی بلاوكرده‌وه كه تیایدا ده‌لێت ئه‌م هه‌نگاوه‌ی كۆریای باكوور به‌پێچه‌وانه‌ی هه‌وڵه‌كانی بێچه‌ككردنی ناوه‌كی نیمچه دورگه‌ی كۆریایه. شایه‌نی باسه موحه‌مه‌د به‌رادعی به‌رێوه‌به‌ری ئاژانسی ناوه‌كی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ووتویه‌تی كه له‌وانه‌یه كۆریای باكوور تاكو ئێستا نزیكی شه‌ش بۆمبی ناوه‌كی به‌رهه‌م هێنابێت.