Accessibility links

له ئه‌‌نجامی چه‌‌ند هێرشی خۆكوژی له سه‌‌رانسه‌‌ری عیراق زیاتر له شه‌‌ست كه‌‌س ده‌‌كوژرێن - 2005-05-11


له ئه‌‌نجامی زنجیره‌‌یه‌‌ك هێرشی خۆكوژی له سه‌‌رانسه‌‌ری عیراق زیاتر له شه‌‌ست كه‌‌س كوژران و سه‌‌د كه‌‌سی تریش بریندار بوون. پۆلیس رایگه‌‌یاند كه‌‌وا خراپكارێك خۆی ته‌‌قانده‌‌وه له ده‌‌ره‌‌وه‌‌ی ناوه‌‌ندێكی خۆناونوسكردن له شارۆچكه‌‌ی حه‌‌وێجه‌‌ی باكووری عیراق. به لایه‌‌نی كه‌‌مه‌‌وه سی كه‌‌س له هێرشه‌‌كه‌‌دا كوژران. هه‌‌روه‌‌ها له تكریت به لایه‌‌نی كه‌‌مه‌‌وه بیست و هه‌‌شت كه‌‌س كوژران له‌‌و كاته‌‌ی هێرشبه‌‌رێكی خۆكوژ ئۆتۆمبیله‌‌كه‌‌ی له بازاری شاره‌‌كه ته‌‌قانده‌‌وه دوای هێزه‌‌كانی نه‌‌یانهێشت نزیكی بنكه‌‌یه‌‌كی پۆلیس كه‌‌وێته‌‌وه. هه‌‌روه‌‌ها له ئه‌‌نجامی دوو ته‌‌قینه‌‌وه له به‌‌غدا به‌‌لایه‌‌نی كه‌‌مه‌‌وه سێ كه‌‌س كوژران.

XS
SM
MD
LG