سه‌رۆك وه‌زیری به‌ریتانی تۆنی بلێر بۆ جاری سێیه‌م له‌سه‌ر یه‌ك سه‌ركه‌وتنی له هه‌لبژاردنی گشتی به ده‌ست هێنا به‌لام ژماره‌یه‌ك كورسی په‌رله‌مانی له ده‌ستدا. شاژنی به‌ریتانی ئه‌مرۆ هه‌ینی له‌گه‌ل به رێز بلێر كۆبۆوه و داوای لێ‌كرد حكومه‌تێكی نوێ پێكبهێنێن دوای ئه‌وه‌ی پارتی كار له هه‌لبژاردنی رۆژی پێنجشه‌ممه سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا. سه‌ره‌رای به كوتایی نه‌هاتنی ژماردنی ده‌نگه‌كانی هه‌موو بنگهكان، پارتی كار سێ سه‌د وپه‌نجا كورسی ئه‌نجومه‌نی گشتی به ده‌ستهێناوه كه له شه‌ش سه‌د و چل و شه‌ش كورسی پێك دێت.