Accessibility links

چوارده ته‌‌رم له باكووری به‌‌غدا ده‌‌دۆزرێنه‌‌وه - 2005-05-06


پۆلیسی عیراقی رایگه‌‌یاند كه ‌‌وا چوارده ته‌‌رم له باكووری به‌‌غدا دوزراونه‌‌ته‌‌وه. ریپۆرته هه‌‌والیه‌‌كان راده‌‌گه‌‌یه‌‌نن كه‌‌وا وادیاره هه‌‌موو قوربانیه‌‌كان هاوولاتی عیراقی بن. له لایه‌‌كی تره‌‌وه هه‌‌ر ئه‌‌مرۆ هه‌‌ینی به لایه‌‌نی كه‌‌مه‌‌وه حه‌‌وت پۆلیسی عیراقی كوژران و ژماره‌‌یه‌‌كی تریش بریندار بوون له هێرشێكدا له شاری تكریت. كاربه‌‌ده‌‌ستێكی وه‌‌زاره‌‌تی به‌‌رگری عیراقی ووتی هێرشه‌‌كه بۆ سه‌‌ر خالێكی پشكنینی شاره كه كرا. له رۆژی پێنجشه‌‌ممه‌‌ش به‌‌لایه‌‌نی كه‌‌مه‌‌وه بیست و حه‌‌فت كه‌‌س له ژماره‌‌یه‌‌ك هێرش له دژی هێزه‌‌كانی پۆلیس و له‌‌شكری عیراقی كوژران.

XS
SM
MD
LG