سه‌رۆكی رۆمانی رایان باسێسكو ده‌ڵێت ئه‌و دڵنیایه له‌وه‌ی كه ئه‌و سێ ووڵاتییه ڕۆمانیه‌ی له عێراق فڕێندراون، هێشتا ده‌ژین.
به‌ڕێز باسێسكۆ له ماوه‌ی سه‌ردانێكدا بۆ هاوینه‌هه‌وارێكی سه‌ر ده‌ریای ڕه‌ش له كۆنستانتا گوتی ده‌سه‌ڵاتداران چی له توانایاندا بێت بۆ ڕزگاركردنی ژیانی ئه‌و بارمتانه ده‌یكه‌ن و هیچ زانیارییه‌كی زیاتری نه‌دا.
جێی باسه، ئه‌و سێ ڕۆژنامه‌وانه رۆمانیه ( ماری ژینا ئایۆن، سۆرین مسكۆسی و ئێدوارد ئۆڤیدیۆ ئۆهانێسیان و وه‌رگێڕ‌ه ئه‌مه‌ریكیه به ڕه‌گه‌ز عێراقیه‌كه‌یان موحه‌ممه‌د موناف له ڕۆژی 28 مانگی سێی ڕابووردوودا له به‌غدا فڕێندران.
میلیتانه‌كان له ڕێگه‌ی وێنه‌یه‌كی ڤیدیۆییه‌وه هۆشداری رۆمانیایان دابوو كه‌وا ڕۆژی 27 ی مانگی چوار دوا مۆڵه‌ته بۆ رۆمانیا تاوه‌كو سه‌ربازه‌كانی له عێراق بكشێنێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن ئه‌و بارمتانه ڕزگار بكه‌ن.
ئه‌و دوا مۆڵه‌ته به‌سه‌ر چووه و تاوه‌كو ئێستا هیچ ده‌نگێك له‌سه‌ر چاره‌نووسیان نیه.