Accessibility links

له ئه‌نجام ڕوودانی سێ هێرشی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیل له عێراق 8 كه‌س گیانی له ده‌ستداوه‌ - 2005-05-02


پۆلیسی عێراقی ڕاده‌گه‌یه‌نێت كه‌وا سێ هێرشی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیل ڕوویداوه‌ و له ئه‌نجامدا هه‌شت كه‌س كوژراوه‌ و 12 كه‌سی دیكه‌ بریندار بووه‌.

ئه‌و هێرشانه‌ش به‌شێكن له به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕاده‌ی ئه‌و هێرشه‌ تیرۆرستیانه‌ی كه له دوای ڕاگه‌یاندنی حكومه‌تی نوێی به‌غدا له هه‌فته‌ی ڕابوردوودا زیادییان كردووه‌.

له ڕۆژی هه‌ینی یه‌وه‌، نزیكه‌ی زیاتر له 100 كه‌س كوژراون كه زۆربه‌ی زۆریان كه‌سانی سیڤیڵی بوون.

له یه‌كێك له هێرشه‌كاندا، ئۆتۆمبیلێك له‌ نزیك ڕیزه‌ دوكانێك له به‌غدا ته‌قیوه‌ته‌وه‌ و له ئه‌نجامدا به لایه‌نی كه‌مه‌وه‌ 6 ڕێبوار كوژراوه‌. هه‌روه‌ها له ماوه‌ی هێرشی دووه‌مدا كه هه‌ر له پایته‌خت ڕوویداوه‌، دوو كه‌سی دیكه‌ كوژراوه‌.

له لایه‌كی تریشه‌وه‌ له به‌غدا، پۆلیس ده‌ڵێت كاربه‌ده‌ستێكی باڵای وه‌زاره‌تی ناوخۆ له هێرشێكدا بۆ كوشتنی ڕزگاری بووه‌ كه‌ بووه‌ته‌ هۆی بریندار بوونی سیان له پاسه‌وانه‌ تایبه‌تیه‌كانی.

هه‌روه‌ها له ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌دا، نزیكه‌ی 30 كه‌س له عێراقی كوژراوه‌ و له‌وانه‌ 25 كه‌سیان كورد بوون. ئه‌و كۆمه‌ڵه‌ كه‌سه‌‌ له‌ شاری ته‌له‌عفه‌ر ئاماده‌ی پرسه‌ی كاربه‌ده‌ستێكی كوردی بوون كاتێك كه ئۆتۆمبیلێكی بۆمب چێنراو خۆی كردبوو به‌ هۆڵی پرسه‌كه‌دا.

XS
SM
MD
LG