Accessibility links

ته‌‌رمی هه‌‌زارو پێنج سه‌‌د كه‌‌س له گۆرێكی به‌‌كۆمه‌‌ل له عیراق دۆزراونه‌‌ته‌‌وه  - 2005-04-30


گۆرێكی به كۆمه‌‌ل له باشووری عیراق دۆزراوه‌‌ته‌‌وه كه ته‌‌رمی نزیكی هه‌‌زارو پێنج سه‌‌د كه‌‌سی تێدایه. شاره‌‌زایان ده‌‌لێن زۆربه‌‌ی ئه‌‌و كه سانه‌‌ی كه له گۆره به‌‌كۆمه‌‌له‌‌كه‌‌ی نزیك شارۆچكه‌‌ی سه‌‌ماوه دۆزراونه‌‌ته‌‌وه كوردن. كاربه‌‌ده‌‌ستان ده‌‌لێن قوربانیه‌‌كان ئه‌‌و كه‌‌سانه‌‌ن كه له كاتی هه‌‌لمه‌‌تی ئه نفال له كۆتایی سالی هه‌‌شتاكان كوژراون، كه له‌‌و هه‌‌لمه‌‌ته رژێمی سه‌‌دام حوسێن ده‌‌یویست كورده‌‌كانی باشووری كوردستان له ناو ببات. گروپه‌‌كانی مافی مرۆڤی نێونه‌‌ته‌‌وه‌‌یی راده‌‌گه‌‌یه‌‌نن كه‌‌وا نزیكی سه‌‌دو هه‌‌شتاو دوو هه‌‌زار كوردی سیڤیل به ته‌‌نیا له سالی هه‌‌زارو نۆسه‌‌دو هه‌‌شتاو هه شت بێ سه‌‌روشوێن بوونه.

XS
SM
MD
LG