بوونی له‌شكری بیست و نۆ ساڵه‌ی سوریا له لوبنان له ماوه‌ی ڕێوڕه‌سمێكی ره‌سمی له نزیك سنور كۆتایی پێهات.
كاربه‌ده‌ستانی باڵای له‌شكری و سه‌ده‌ها سه‌ربازی هه‌ردوو ووڵات به‌شداری ڕێوڕه‌سمی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌یان كرد كه له بنكه‌ی هێزی ئاسمانی ریاك له دۆڵی بیقاعی ڕۆژهه‌ڵاتی لوبنان به‌ڕێوه‌چوو.
سه‌رۆكی ستونه له‌شكرییه‌كانی سوریا ژه‌نه‌ڕاڵ عه‌لی حه‌بیب ڕایگه‌یاند كه‌وا دیمه‌شق هه‌موو به‌نده‌كانی بڕیاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی به‌جێ هێنا كه بانگه‌شه‌ی كشانه‌وه‌ی هێزه بیانیه‌کانی له لوبنان كردبوو.
ئه‌م كشانه‌وه‌یه‌ی سوریا چه‌ند ڕۆژێك پێش دوامۆڵه‌تی دانراو بۆ كشانه‌وه له 30 ی مانگی چوار ته‌واو بوو.
سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش كۆفی ئه‌نان تیمێكی ناردووه تاوه‌كو ئه‌و كشانه‌وه‌یه پشت ڕاست بكه‌نه‌وه.
جێی باسه، فشاری نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ كشانه‌وه‌ی سوریا كاتێك پتر بوو كه ڕێبه‌رانی ئۆپۆزسیۆنی لوبنانی حكومه‌تی به‌یروت و لایه‌نگرانی سوریا یان به كوشتنی سه‌رۆك وه‌زیری لوبنانی پێشوو ره‌فیق ئه‌لحه‌ریری تاوانبارد كرد. به‌ڵام هه‌ردوو حكومه‌ت، ئه‌و ڕاپۆرتانه‌یان ڕه‌ت كرده‌وه.