به‌ڕێوبه‌رایه‌تی بوش فشار ده‌خاته سه‌ر ڕێبه‌رانی عێراقی تاوه‌كو كۆتایی به‌و به‌ربه‌سته ڕامیارییانه بهێنن كه له به‌رده‌م پێكهاتنی حكومه‌تێكی نوێی عێراقیدا په‌یدا بووه.
ئاده‌م ئێڕه‌ڵی قسه‌كه‌ری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ڕایگه‌یاند كه‌وا خانم كۆنده‌ڵیزا رایس - په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ ڕێبه‌ری كورده‌كان مه‌سعود بارزانی كردووه كه هه‌نگاو به‌ره‌و پێشه‌وه بنێن و به زووترین كات، حكومه‌ت پێك بهێنن.
به پێی هه‌مان ڕاپۆرت خانم رایس و جێگری سه‌رۆك دیك چینی له ماوه‌ی كۆبونه‌وه‌یه‌كی كۆشكی سپی‌دا، هه‌مان په‌یامیان به عادل عه‌بدولمه‌هدی جێگری نوێی سه‌رۆكی عێراقی گوتووه كه خۆی ڕێبه‌رێكی سیاسی موسوڵمانی شیعه‌كانه.
جێی باسه، كاربه‌ده‌ستانی ئه‌مه‌ریكی به به‌رده‌وامی گوتویانه كه‌وا ده‌بێت عێراقیه‌كان بێ ده‌ست تێوه‌ردانی ئه‌مه‌ریكیه‌كان، حكومه‌ت پێك بهێنن.