ئێران رایگه‌یاند كه‌وا سوڕه له‌سه‌ر ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی چڕكردنی یۆرانیۆم هه‌تا ئه‌گه‌ر ووتوێژه‌كانی له‌گه‌ل یه‌كێتی ئه‌وروپی له‌سه‌ر پرۆگرامی ناوه‌كی سه‌ركه‌وتو نه‌بێت. ووته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیرانی حامد ره‌زا ئاسفی له كۆنفرانسێكی ده‌نگوباس له ته‌هران ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه رایگه‌یاند كه‌وا حكومه‌تی ئێرانی به‌رده‌وام ده‌بێت له راگرتنی زاخكردنی یۆرانێۆم له كاتی ووتوێژه‌كان له‌گه‌ل یه‌كێتی ئه‌وروپی. شایه‌نی باسه ئێران و یه‌كێتی ئه‌وروپی له رۆژی بیست‌و نۆی مانگی چوار ووتوێژه‌كانیان ده‌ست پێده‌كه‌نه‌وه.