Accessibility links

سه‌رۆك وه‌زیرانی كۆریای باشوور ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ ڕێبه‌ری دوه‌می كۆریای باكوور كۆبوه‌ته‌وه. - 2005-04-22


سه‌رۆك وه‌زیرانی كۆریای باشوور وا راگه‌یندراوه ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ ڕێبه‌ری دوه‌می كۆریای باكوور به جیادا له كۆبونه‌وه‌ی لوتكه‌یی ئاسیا- ئه‌فریكادا له جاكارتا كۆبوه‌ته‌وه.

ئاژانسی ده‌نگ و باسی Yonhap ی كۆریای باشوور ووتویه‌تی سه‌رۆك وه‌زیران Lee Hae-Chan له‌گه‌ڵ Kim Yong Nam بۆ ماوه‌ی 10 خوله‌ك قسه‌ی كردووه، به‌ڵام ووتوێژ ده‌رباره‌ی كێشه سه‌ره‌كییه‌‌كان نه‌بووه وه‌كو سه‌ر له‌نوێ ووتوێژ كردن سه‌باره‌ت به به‌رنامه‌ی ناوكی وه‌یاخود دیالۆگ له نێوان هه‌ردوو ووڵاتدا. وا ڕاگه‌یندراوه كه ئه‌مه گه‌وره‌ترین په‌یوه‌ندی بێت له نێوان هه‌ردوو كۆریا هه‌ر له ساڵی 2000 وه.

XS
SM
MD
LG