پۆلیس له عێراق ده‌ڵێت به‌لای كه‌م له ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبكراو له مزگه‌وتێكی شیعه‌كاندا له به‌غدا 8 كه‌س كوژران و به‌لای كه‌م 20 كه‌سیش بریندار بوون.
لێپرسراوان ده‌ڵێن ته‌قینه‌وه‌كه له نوێژی هه‌ینی نیوه‌ڕواندا له مزگه‌وتی السبیحه ڕوویداوه.
هه‌روه‌ها له‌شكه‌ری ووڵاته یه‌كگرتووه‌كان ووتویه به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی كه‌نار رێگا سه‌ربازێكی ئه‌مریكی له باكووری شاری ته‌له‌عفه‌ر له 150 كیلۆمه‌تر ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا كوژراوه.
له ڕۆژی پێنج شه‌ممه گروپێكی توندره‌وه‌ی عێرقیهكان به ناوی له‌شكه‌ری ئیسلامی له عێراق له خستنه خواره‌وه هه‌لیكۆپته‌رێكی سڤیل له باكووری به‌غدا، كه‌بوه‌ته هۆی كوشتنی 6 كۆنتراتچی ئه‌مریكایی و 3 فرۆكه‌وانی بۆلگاری و دوو پاسه‌وانی فیجی، كه له فرۆكه‌كه‌دا بوونه، خۆیان به‌ر پرسیار زانیوه.
گروپه‌كه له سه‌ر ئینترنێت ڤیدیۆی پاشماوه‌ی فرۆكه‌كه‌یان نیشان داوه، وه هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی كه به‌زیندوو مانه‌ته‌وه گولله‌باران كراون له كاتی داواكردنی یارمه‌تی.