Accessibility links

فه‌رهه‌نگ و تۆره‌ی كوردی:  چۆمان هه‌ردی - به‌شی یه‌كه‌م - شیعر و داهێنان


به‌رنامه‌ی فه‌رهه‌نگ و تۆره‌ی كوردی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ بریتی بوو له گفتوگۆیه‌ك له‌گه‌ڵ خانمی شاعیر چۆمان هه‌ردی.

خانم چۆمان باس له شیعر و ڕوانینه‌كانی خۆی بۆ داهێنانه‌ شیعرییه‌كانی كردو گوتی كه‌وا بۆچی له‌ بواری ئه‌ده‌بیدا شیعری هه‌ڵبژاردووه‌.

خانمی شاعیر باسیشی له جیاوازی شیعر كوردی و ئینگلیزی كرد و ده‌ڵێت شعری كوردی ڕه‌نگا و ڕه‌نگه‌، به‌ڵام شیعری ئینگلیزی ساده‌ و ساكاره‌.

هه‌روه‌ها خانم چۆمان باسی له كاریگه‌ری ئه‌حمه‌د هه‌ردی باوكی له‌سه‌ر كاره‌كانیشی كرد.

بۆ گوێگرتن له ته‌واوی گفتوگۆكه‌، تكایه‌ كلیكی ئه‌و ئۆدیۆ فایله‌ی لای سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ بكه‌.

XS
SM
MD
LG