Accessibility links

ڕۆژنامه‌وانه‌ خۆرئاواییه‌كان ده‌ڵێن هێزه‌ عێراقی و ئه‌مه‌ریكیه‌كان هیچ بارمته‌یه‌كیان له شارۆچكه‌ی مه‌دائن نه‌دۆزیوه‌ته‌وه‌  - 2005-04-18


ڕۆژنامه‌وانه‌ خۆرئاواییه‌كان ده‌ڵێن هێزه‌ عێراقی و ئه‌مه‌ریكیه‌كان هیچ بارمته‌یه‌كیان له شارۆچكه‌ی مه‌دائن نه‌دۆزیوه‌ته‌وه‌ كه پێشتر ده‌سه‌ڵاتداران ڕایانگه‌یاند یاخیبوانه‌كان نزیكه‌ی 100 كه‌سیان به بارمته‌ گرتووه‌.

له ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌، هێزه‌كانی هاوپه‌یمان چوارده‌وری ئه‌و شارۆچكه‌یانداوه‌ پاش ئه‌وه‌ی پاش ئه‌وه‌ی ته‌له‌فزیۆنی عێراقی ڕایگه‌یاند كه‌وا ئه‌گه‌ر شیعه‌كان ئه‌و شاره‌ جێ نه‌هێڵن ئه‌وا فڕێنه‌رانی سوننی هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی ئه‌و بارمتانه‌یان له ماوه‌ی 24 سه‌عاتدا كردووه‌.

كاربه‌ده‌ستانی وه‌زاره‌تی به‌رگری و ناوخۆ جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌و ڕاپۆرتانه‌ی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ كرده‌وه‌ و گوتیان هێزی له‌شكرییان به‌ره‌و ئه‌و شارۆچكه‌یه‌ ناردووه‌.

به‌ڵام په‌یامنێرێكی ئاژانسی هه‌واڵی فه‌ره‌نسی كه له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریكادایه‌ ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ گوتویه‌تی ئه‌و هێزانه‌ی چوونه‌ته‌ ناوچه‌كه‌ بینیویانه‌ كه‌وا شه‌قامه‌كانی ئه‌و شارۆچكه‌یه‌ چۆڵه‌ و دوكان و بازاڕه‌كان داخراون. له لایه‌كی تریشه‌وه‌، ئاژانسی ئه‌سۆشیه‌تت پرێس گوتوتویه‌تی هیچ به‌رگریكردنێك و حاڵه‌تێكی بارمته‌ له‌و ناوچه‌یه‌دا نیه‌.

دانیشتوان و چاودێرانی ناوچه‌كه‌ش ده‌ڵێن وا ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌م حاڵه‌تی بارمته‌یه‌ پتر له پێویست گه‌وره‌ كرا بێت و له‌وانه‌شه‌ به‌هۆی كێشه‌ی خێڵایه‌تی ناوچه‌كه‌وه‌ په‌یدا بووبێت.

XS
SM
MD
LG