له ناوه‌ندی فه‌ره‌نسا، هۆتێلێك گڕی تێبه‌ربووه و له ئه‌نجامدا 13 كه‌س كوژراوه و 55 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بووه و هه‌ندێكیان ژیانیان له مه‌ترسیدایه.
پۆلیسی فه‌ره‌نسی ده‌ڵێت ئه‌و ئاگره له به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی هه‌ینی كه‌وته‌وه كاتێك كه به‌شی زۆری میوانه‌كانی نهۆمی شه‌شی هۆتێلی پاریس ئۆپێرا نوستبوون. كاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن هه‌ندێك له میوانه‌كان له په‌نجه‌ره‌كانه‌وه خۆیان هه‌ڵداوه‌ته خوارێ تاوه‌كو خۆیان له‌و ئاگره ڕزگار بكه‌ن.
هه‌ره‌وه‌ها زیاتر له 50 ئۆتۆمبیلی ئاگر كوژانه‌وه و فریاگوزاری ته‌نگه‌تاوی بۆ ناوچه‌كه بانگهێشت كراون كه مه‌ڵبه‌ندی شوێنی گه‌شتكه‌رانه.
تاوه‌كو ئێستاش هۆكاری ڕوودانی ئه‌و ئاگركه‌وتنه‌وه‌یه نه‌زانراوه.