Accessibility links

هه‌له‌و واشنتۆن  08/04/2005 - 2005-04-15


بۆ ماوه‌ی دوو ساڵه، گه‌لی عێراق له ڕژێمی دكتاتۆری سه‌دام حوسه‌ین ڕزگاری بووه‌. دوای دوو مانگ له ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنیش، به‌ڕێز جه‌لال تاڵه‌بانی وه‌ك سه‌رۆكی عێراق ده‌ست نیشانكرا. بڕیاریشه‌ سه‌رۆك وه‌زیر ئیبراهیم ئه‌لجه‌عفه‌ری له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا كابنه‌ته‌كه‌ی ڕابگه‌یه‌نێت.

چۆنێتی پێك هێنان و دامه‌زراندنی ئه‌م حكومه‌ته‌ بابه‌تی سه‌ره‌كی ئه‌ڵقه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی هه‌له‌و واشنتۆنه‌ كه هاوكاران به‌ڵێن ساڵح و حه‌یده‌ر كه‌ریم پێشكه‌شی ده‌كه‌ن.

میوانه‌كانیش، به‌ڕێزان: نووسه‌ر ڕێبین ئه‌حمه‌د هه‌ردی و ڕۆژنامه‌وان ڤینۆس فایه‌ق.

بۆ گوێگرتن له ته‌واوی به‌رنامه‌كه‌، كلیكی ئه‌و ئۆدیۆ فایله‌ی لای سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ بكه‌.

XS
SM
MD
LG