وه‌زیری به‌رگری ووڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا دۆناڵد ڕامسفڵد سه‌ردانێکی کتوپڕی ئه‌فغانستانی کرد. به‌ڕێز ڕامسفڵد له‌وێ له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی ئه‌فغانی کۆبۆته‌وه که بانگه‌شه‌ی به‌هێزکردنی په‌یوه‌ندی له‌شکری له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکادا کردبوو.
سه‌رۆکی ئه‌فغانستان، حامد کارزای، داوای فراوانکردنی ڕۆڵی له‌شکری ئه‌مه‌ریکی له ووڵاته‌که‌یدا کردووه و ئه‌م سه‌ردانه‌ی به‌ڕێز ڕامسفڵدی به هه‌ل زانی بۆ ئه‌وه‌ی جه‌خت بخاته سه‌ر ئه‌و داوایه. به‌ڕێز کارزای هێشتا له چه‌ند به‌شێکی ووڵاته‌که‌یدا ڕووبه‌ڕووی چه‌ندین گیروگرفتی چه‌کدارانی تاڵه‌بان و ئه‌لقاعده ده‌بێته‌وه.
له ماوه‌ی کۆنگره ڕۆژنامه‌وانیه‌که‌ی ڕامسفڵد و کارزای، به‌ڕێز کارزای بانگه‌شه‌ی په‌یوه‌ندی درێژخایه‌نی له‌گه‌ڵ ووڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکای کردووه‌ه و گوتی په‌یوه‌ندییه‌کی ئاسایشی ستراتیژی وا له ئه‌فغانستان ده‌کات بتوانێت به‌رگری له خۆی بکات.
به‌ڕێز ڕامسفڵدیش جه‌ختی له به‌ڵێنه‌کانی واشنتۆن بۆ ئه‌فغانستان کرد، به‌ڵام باسی له هیچ ڕێکه‌وتنێکی تایبه‌تی له‌و باره‌یه‌وه نه‌کرد.
ئێستاش، به‌ڕێز ڕامسفڵد له پاکستانه‌و له‌وێ له‌گه‌ڵ سه‌رۆک پێرێز موشه‌ره‌فی هاوبه‌ندی سه‌ره‌كی ئه‌مه‌ریکا له شه‌ڕی دژه تیرۆر کۆده‌بێته‌وه.