Accessibility links

جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆك كۆماری عێراق له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ جوداكانی به‌شداربوو له‌ پێكهاتنی حكومه‌تی نوێی عێراقیدا كۆبۆته‌وه‌ - 2005-04-12


به‌ڕێز جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆك كۆماری عێراق له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ جوداكانی به‌شداربوو له‌ پێكهاتنی حكومه‌تی نوێی عێراقیدا كۆبۆته‌وه‌.

ڕاپۆرته‌ هه‌واڵیه‌كان ڕاده‌گه‌یه‌نن كه‌وا لیستی ئه‌یاد عه‌للاوی داوای چوار پۆستی وه‌زیری له حكومه‌تی داهاتوودا ده‌كه‌ن و به‌ڕێز تاڵه‌بانی گوتویه‌تی ئه‌و داواكارییه‌ هه‌قی خۆیانه‌.

تاڵه‌بانی له‌ ماوه‌ی چاوپێكه‌وتنێكدا بۆ ته‌له‌فزیۆنی LBC باسی له‌ حوكمی ئیعدام كردنی سه‌دام حوسه‌ینی كردووه و گوتویه‌تی .... ئه‌گه‌ر هاتوو دادگا بڕیاری ئیعدام كردن به‌سه‌ر سه‌دام حوسه‌ین دا بدات، ئه‌وا سه‌رباری ئه‌وه‌ی ده‌زانم كه دیكتاتۆره‌، ڕێز له ئیمزای خۆم ده‌گرم و كارێكی گرانه‌ بۆ من كه‌وا بتوانم ئه‌و بڕیاره‌ ئیمزا بكه‌م. له‌وانه‌یه‌ ئه‌و كاته‌ جێگرێكی خۆم بۆ ئیمزا كردنی ئه‌و حوكمه‌ به‌رپرس بكه‌م."

درێژه‌ی ئه‌م باسه‌ له‌و ڕاپۆرته‌دایه‌ كه له‌تیف نێروه‌یی په‌یامنێری به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریكا له شاری سلێمانی كوردستانی عێراقه‌وه‌ ڕه‌وانه‌ی كردووه، بۆ گوێگرتن كلیكی ئه‌و ئۆدیۆ فایله‌ی لای سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ بكه‌.

XS
SM
MD
LG