باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا جه‌ختیان له‌و ڕاپۆرتانه كردۆته‌وه كه باس له فڕاندنی كۆنتراكته‌رێكی ئه‌مه‌ریكی له لایه‌ن یاخیبوانه‌وه ده‌كات. به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا هیچ لایه‌نێك به‌رپرسێتی خۆی به‌رامبه‌ر به‌و ڕووداوه نیشان نه‌داوه.
هه‌ر ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، ئۆتۆمبیلێك له شاری موسڵی باكوری عێراق ته‌قیوه‌ته‌وه كه ئامانجه‌كه‌ی كاروانێكی ئه‌مه‌ریكی تێپه‌ڕبوو به‌و ناوه‌دا بووه. له ئه‌نجام ئه‌و هێرشه‌شدا، پێنج كه‌سی سیڤیڵ كوژراوه و چوار كه‌سی دیكه بریندار بووه. دوا به دوای ڕوودانی ئه‌و هێرشه‌ش، بۆمبێكی تر ته‌قیوه‌ته‌وه، به‌ڵام هیچ قوربانیه‌كی لێنه‌كه‌وتۆته‌وه. له لایه‌كی تره‌وه، فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆمبارانی شوێنی یاخیبوانیان له خۆرئاوای عێراق نزیك سنوری سوریا كردووه. ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه‌ش دوا به دوای هێرشه خۆكوژییه‌كه‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه و ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه هات كه تیایدا 17 كه‌س گیانیان له ده‌ستدا.
هاوكات حكومه‌تی عێراقی ڕایگه‌یاندووه كه‌وا ئه‌ندامێكی باڵای پارتی به‌عسی پێشووی سه‌دام حوسه‌ین، فازڵ ئیبراهیم مه‌حمود ئه‌لمه‌شدانی، ده‌سگیركراوه. ئه‌لمه‌شدانی تاوانبار كراوه به‌وه‌ی كه هێرشه‌كانی یاخیبوانی ڕێك خستووه و یاریده‌ی دارایی داون.