Accessibility links

دۆناڵد ڕامسڤڵد سه‌ردانی كوردستانی عێراقی كردووه‌ - 2005-04-12


دۆناڵد ڕامسڤڵد وه‌زیری به‌رگری ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا سه‌ردانی كوردستانی عێراقی كردووه‌.

به‌ڕێز ڕامسڤڵد له‌ ماوه‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، له هاوینه‌هه‌واری سه‌ڵاحه‌دین، سوپاسی گه‌لی كوردستان و سه‌ركردایه‌تی كوردی كردووه‌ بۆ ئه‌و هاوكارییه‌ی له ڕوخانی ڕژێمی سه‌دام حوسه‌ین و دامه‌زراندنی حكومه‌تی كاتی عێراقیدا كردویانه‌.

له‌م باره‌یه‌وه‌، په‌یامنێری به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریكا عومه‌ر فه‌رهادی له هاوینه‌هه‌واری سه‌ڵاحه‌دین ڕاپۆرتێكی بۆ ناردوین و بۆ گوێگرتن له درێژه‌ی ئه‌و ڕاپۆرته‌ كلیكی ئه‌و ئۆدیۆ فایله‌ی لای سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ بكه‌.

XS
SM
MD
LG