Accessibility links

كۆمانده‌ره‌ ئه‌مه‌ریكیه‌كان له‌وانه‌یه‌ بیر له كه‌مكردنه‌وه‌ی هێزه‌كانیان له عێراق بكه‌نه‌‌وه‌ - 2005-04-11


ڕاپۆرته‌كانی ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن ده‌ڵێن ده‌شێت وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا ده‌یان هه‌زار سه‌رباز تاوه‌كو سه‌ره‌تای ساڵی داهاتوو له عێراق بكشێنێته‌وه‌.

چه‌ناڵی CNN و ڕۆژنامه‌ی نیۆرك تایمز ده‌ڵێن كۆمانده‌ره‌ ئه‌مه‌ریكیه‌كان به‌هۆی به‌ره‌وپێشچوونه‌كانی دژ به‌ یاخیبوان و ڕاهێنانی هێزه‌كانی ئاسایشی عێراقیه‌وه‌، بیر له كه‌مكردنه‌وه‌ی هێزه‌كانیان له عێراق ده‌كه‌ن.

ڕاپۆرته‌كان ده‌شڵێن له‌وانه‌یه‌ ژماره‌ی سه‌ربازه‌ ئه‌مه‌ریكیه‌كان له عێراق به‌ ڕاده‌ی 37 هه‌زار كه‌م ده‌بێته‌وه‌ و بگاته‌ 105 هه‌زار سه‌رباز. كات و قه‌باره‌ی ئه‌و كشانه‌وه‌یه‌ش وه‌ستاوه‌ته سه‌ر ڕه‌وشی ئاسایشی عێراق و ڕاهێنانی هێزه‌ نوێیه‌كانی عێراق كه ئه‌مانه‌ش خۆزگه‌ی حكومه‌تی نوێی عێراقه‌.

جێی باسه‌، پنتاگۆن ده‌ڵێت زیاتر له 150 هه‌زار عێراقی بۆ كاری پۆلیس و له‌شكری ڕاهێنانی پێكراوه‌، به‌ڵام زۆربه‌ی جار ئه‌وانه نایه‌نه‌ سه‌ركار.

XS
SM
MD
LG