به هه‌زاران له پشتیوانانی مه‌لای توندرێ موقته‌دا ئه‌لسه‌در خۆپیشاندانێكیان سازكرد له دژی مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عیراق، رێك دوو سال دوای روخانی رژێمی سه‌دام حوسێن. ئاماده‌بووان له شوێنی رووداوه‌كه ده‌لێن كه‌وا خۆپیشانده‌ران ئالای عیراقیان و دروشمی له دژی ئه‌مریكایان به‌رز كردۆته‌وه له چواریانی فردۆس له به‌غدا ، كه دوو سال له‌مه‌وپێش له هه‌مان شوێن په‌یكه‌رێكی گه‌وره‌ی سه دام حوسێن خرایه خواره‌وه. ئه‌م خۆپیشاندانه له كاتێكه كه هه‌وڵه‌كان به‌رده‌وامن بۆ پێكهێنانی حكومه‌تێكی نوێ.