گروپی حزب الله ی لبنانی ڕای گه‌یاندووه ئاماده‌یه سه‌باره‌ت چه‌ك ڕاماڵین ووتوێژ بكات ئه‌گه‌ر بێت‌و اسرائیل له هه‌رێمی سنووری كێشه له‌سه‌ر بكشێته‌وه.
جێگری سه‌رۆكی حزب الله شێخ نعیم قاسم به Financial Times له‌نده‌نی گوت ئه‌و چه‌ك داماڵینه‌ی كه له‌لایه‌ن واشنتۆن و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه داوا كراوه له‌وانه‌یه ڕێگا بۆ چه‌كداره‌كانی حزب الله بكاته‌وه تا ببنه له‌شكه‌ری یه‌ده‌ك كه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی لبنان كار بكه‌ن. به‌ڵام ئه‌و گوتیش ڕه‌نگه ووتوێژ له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه نه‌كه‌ن تاكو اسرائیل له مه‌زارعی شه‌بعه مشتومڕا له‌سه‌ر بمێننه‌وه كه ناوچه‌یه‌كی بچوكه له‌سه‌ر سنوور و اسرائیل له ساڵی 1967 له شه‌ڕی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دا گرتوویه‌تی.
لبنان و سوریا ده‌ڵێن ئه‌و ناوچه‌یه خاكی لبنانه و اسرائیل داگیری كردووه. ووتوێژ له‌سه‌ر چه‌ك داماڵینی حزب الله له دوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی سوریا له لبنانه‌وه ده‌ستی پێكردووه دوا به‌دوای كوشتنی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی لبنان ڕه‌فیق حه‌ریری له 14 مانگی 2 شوبات.