Accessibility links

ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆكایه‌تی عێراق  ابراهیم ا‌لجعفرییان ده‌ست نیشانكرد بۆ پۆستی سه‌ره‌ك وه‌زیری عێراق - 2005-04-07


ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆكایه‌تی عێراق كه ئه‌مڕۆ پێنچ شه‌ممه ئه‌ندامه‌كانی سوێندی یاساییان خوارد ابراهیم ا‌لجعفری سیاسه‌تمه‌داری شیعه‌ ئاینزایان ده‌ست نیشانكرد بۆ پۆستی سه‌ره‌ك وه‌زیری عێراق.

ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌ش دوا به‌دوای مه‌راسیمه‌ مێژووییه‌ی سوێند خواردنی جه‌لال تاڵه‌بانی سیاسه‌تمه‌داری كورد هات وه‌ك یه‌كه‌م سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی عێراقی له ماوه‌ی زیاتر له په‌نجا ساڵدا.

له‌و ووتاره‌شدا كه سه‌رۆك تاڵه‌بانی له مه‌ڕاسیمه‌كه‌دا پێشكه‌ش كرد داوای له عه‌ره‌به سوننه‌ ئاینزاكان كرد كه بڕوا وایه ئه‌و عه‌ره‌به سونیانه بڕبڕه‌ی پشت یاخی بوونن له عێراق تا به‌شداری له پرۆسه‌كانی دیموكراتیزه كردنی عێراقدا بكه‌ن.

هه‌ر له‌م مه‌ڕاسیمانه‌ی ئه‌مڕۆ دا د. عادل عبد المهدی شعیه ئاینزا و غازی ا‌لیاو‌ر ی عه‌ره‌بی سوننه ئاینزا وه‌ك جێگره‌كانی سه‌رۆكی عێراق سوێندی یاساییان خوارد.

ئێستاش سه‌ره‌ك وه‌زیری نوێی ووڵاته‌كه ته‌نها دوو هه‌فته‌ی هه‌یه بۆ ده‌ست نیشان كردنی ناوی ئه‌ندامانی حكومه‌ته‌كه‌ی. و ئه‌و حكومه‌ته‌ نوێیه‌ش به‌ر پرسه له داواكردن له په‌رله‌مانی عێراق تا به‌رنوسی هه‌میشه‌یی ده‌ستوری عێراق.

به‌ڕێز الجعفری سه‌‌رۆكی پارتی ده‌عوه‌ی ئیسلامیه و له كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا گوتویه‌تی ئه‌مڕۆ له مێژووی عێراقدا ڕۆژێكی گه‌وره و گرانی هه‌نگاو نانه به‌ره‌و پێش.

به‌ڕێز الجعفری له ساڵی 1980 دا عێراقی جێهێشت پاش ئه‌وه‌ی سه‌دام حسێن پارتی ده‌عوه‌ی قه‌ده‌غه‌ كرد و زۆربه‌ی ئه‌ندامه‌كانی پارتی ده‌عوه‌ی ئیعدام كرد. له ساڵی 2003 دا پاش كه‌وتنی ڕژێمه‌كه‌ی سه‌دام حسێن به‌ڕێز الجعفری گه‌ڕاوه‌ته‌‌وه بۆ عێراق و بووه ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی كردنی عێراق كه ئه‌مریكا پشتیوانی له‌و ئه‌نجومه‌نه ده‌كرد.

XS
SM
MD
LG