كاربه‌ده‌ستانی ڤاتیكان ده‌ڵێن پاپا جۆن پۆڵ له قه‌برستانێكی ژێر كه‌نیسه‌ی سه‌ینت پیته‌ر له كاتژمێر 10 ی سه‌ر له به‌یانی ڕۆژی هه‌ینی به خاك ده‌سپێرێت پاش ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆر له ڕێبه‌رانی جیهانی و ڕێبه‌رانی ئاینی كاتۆلیكه رۆمانیه‌كان ئاماده‌ی پرسه‌كه ده‌بن.
بڕیاره ته‌رمه‌كه‌ی پاپا ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه بۆ باسیلیكا بگوێزرێته‌وه تاوه‌كو خه‌ڵكی گشتی بتوانن به درێژایی هه‌فته‌كه ته‌ماشای بكه‌ن.
هه‌ر ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ش، به لایه‌نی كه‌مه‌وه 65 كاردیناڵ كۆده‌بێته‌وه تاوه‌كو وورده‌كاری زیاتری پرسه‌كه ڕێك بخه‌ن. له سه‌رانسه‌ری شاری ڤاتیكان و چه‌ند به‌شێكی رۆما، ته‌له‌فزیۆنی گه‌وره دانراوه تاوه‌كو حاجیه‌كان بتوانن ته‌ماشای ڕێوڕه‌سمی به خاك سپاردنه‌كه‌ی پاپا بكه‌ن و دوا ماڵئاوایی لێبكه‌ن.
به‌ڕێز ژاكوین ناڤارۆ ڤاڵسی قسه‌كه‌ری پاپا ڕایگه‌یاند كه‌وا ته‌رمه‌كه‌ی پاپای ته‌مه‌ن 84 ساڵ له كاتژمێر 5 ی پاش نیوه‌ڕۆ به كاتی رۆما و 3 ی پاش نیوه‌ڕۆ به كاتی جیهانی ده‌برێته كه‌نیسه‌ی باسیلیكای سه‌ینت پیته‌ر و پاش یه‌ك كاتژمێر دوای ئه‌وه‌ش، خه‌ڵكی ده‌توانن ده‌ست به ته‌ماشاكردنی ته‌رمه‌كه بكه‌ن.
كاربه‌ده‌ستانی كه‌نیسه ده‌ڵێن ئه‌وان پێشبینی ئاماده‌بوونی 100 ڕێبه‌ری جیهانی ده‌كه‌ن كه ڕۆژی هه‌ینی ئاماده‌ی پرسه‌كه‌ی پاپا ببن. حكومه‌تی ڤاتیكان و ئیتالیاش بۆ دابین كردنی ئاسایشی نزیكه‌ی دوو ملیۆن كه‌س ئاماده ده‌كه‌ن كه باوه‌ڕده‌كرێت له‌م هه‌فته‌یه‌دا سه‌ردانی رۆما بكه‌ن.
قسه‌كه‌ری پاپا گوتویه‌تی ئه‌و كاردیناڵانه‌ی كه ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له كۆشكی ئه‌پۆستۆڵی كۆبونه‌وه كه پاپا له ڕۆژی شه‌ممه‌دا له‌وێ كۆچی دوایی كرد تاوه‌كو ئێستا ڕۆژێكی دیاریكراویان بۆ ده‌ستنیشانكردنی پاپا هه‌ڵنه‌بژاردووه. به‌ڵام ده‌بێت له 22 ی مانگی چواردا كۆببنه‌وه.