په‌رله‌مانتارانی عیراق وه‌زیری پیشه‌سازی حاجم ئه‌لحه‌سه‌نی، كه عه‌ره‌بێكی سونییه، هه‌لبژارد بۆ ئه‌وه‌ی ببێته سه‌رۆكی په‌رله‌مان. هه‌روه‌ها زانای ناوه‌كی حوسێن شه‌هرستانی، كه موسلمانێكی شیعه‌یه، و كانوندانه‌ری كورد عارف ته‌یفور هه‌لبژێردران بۆ ئه‌وه‌ی ببن به جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان. ده‌سه‌لاتدارانی عیراقی ده‌لێن ئه‌وان هیوادارن سه‌رۆكێكی نوێ و دوو جێگری سه‌رۆك و سه‌رۆك وه‌زیر له كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مان له رۆژی چوارشه‌ممه دیاری بكرێن.