Accessibility links

پاپا جۆن پۆل له ته‌‌مه‌‌نی هه‌‌شتاو چوار سالیدا كۆچی دوایی كرد - 2005-04-03


پاپا جۆن پۆل له ته‌‌مه‌‌نی هه‌‌شتاو چوار سالیدا رۆژی شه‌‌ممه كۆچی دوایی كرد. ئه‌‌مرۆ یه‌‌كشه‌‌ممه‌‌ش پیاوانی ئاینی رۆمانی كاتۆلیك بۆ جاری دوایی رێزیان له ته‌‌رمی پاپا جۆن پۆل گرت له رێوره‌‌سمێكدا له كۆشكی ڤاتیكان. به ده‌‌یان هه‌‌زار كه‌‌سیش له دێرو شه‌‌قامه‌‌كانی ده‌وروبه‌‌ری دێره‌‌كانی ڤاتیكان كۆبونه‌‌وه. ژماره‌‌یه‌‌كی زۆری خه‌‌لك شه‌‌ویان له چواڕای سانت پیته‌‌رس به‌‌سه‌‌ر برد دوای ئه‌‌وه‌‌ی هه‌‌والی كۆچی دوایی پاپایان پێگه‌‌یشت له كاتژمێر ده ی شه‌‌و به كاتی خۆجێیی.

جووه‌‌كان و موسڵمانه كانیش له گشت چین و توێژی كۆمه‌‌ل ستایشی رۆلی پاپا جۆن پۆل ده‌‌كه‌‌ن. ژماره‌‌یه‌‌كی زۆری موسلمانه‌‌كان ستایشی پیشتیوانی به‌‌هێزی پاپا ده‌‌كه‌‌ن بۆ سه‌‌ربه‌‌‌‌خۆیی گه‌‌لی فه‌‌له‌‌ستینی و به‌‌رهه‌‌لستی كردنی شه‌‌ری عیراق. له ئه‌‌نده‌‌نوسیا، كه گه‌‌وره‌‌ترین دانیشتووی موسلمانی هه‌‌یه له جیهاندا، زانایانی ئیسلامی به گه رمی ستایشی هه‌‌وله‌‌كانی پاپایان كرد بۆ ئاواكردنی پرد له نێوان كاتۆلیك و موسلمانه‌‌كان. هه‌‌روه‌‌ها سه‌‌رۆك وه‌‌زیری ئیسرائیلی ووتی كه پاپا هاورێی گه‌‌لی جوو بوو.

XS
SM
MD
LG