كاربه‌ده‌ستانی عێراق ده‌ڵێن چه‌كداره‌كان سه‌رۆكی پۆلیس له شاری باكووری خۆرهه‌ڵاتی عێراق یان كوشتووه.
ئه‌مڕۆ پۆلیس ده‌ڵێت ئه‌مڕۆ كۆلۆنیل حاته‌م ڕه‌شید موحه‌مه‌د له‌گه‌ڵ هاوكاره‌كه‌ی له ماوه‌ی بوسه‌یه‌ك كه له شاری به‌له‌درۆز، كه 50 كیلۆمه‌تر له باكووری خۆرهه‌ڵاتی به‌غدا دووره، كوژراوه.
یاخیبوان هێرشه‌كانی خۆیان بۆ سه‌ر پۆلیس و سه‌ربازه‌كانی عێراقی زۆرتر كردووه، كه نه‌خشه‌یه‌كی به‌رچاوتریان له هه‌وڵی سه‌قامگیركردنی وڵات له مانگه‌كانی دوای دا هه‌بووه.
له شوێنی تر، شاهیدان له شاری سامه‌را ده‌ڵێن بنایه‌تێكی دێرینی اسلامی له عێراق، له ته‌قینه‌وه‌یه‌ك دا زیانی پێ گه‌یشتووه. شاهیدان یاخیبوان به تاوانبار له ئه‌م ته‌قینه‌وه‌دا ده‌زانن.
ڕۆژی پێنج شه‌ممه یاریده‌ده‌رێكی جێگری وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا بۆ كاروباری گیراوه‌كان Matthew Waxman گوتی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق یاریده‌ده‌رێكی باڵای تیرۆریستی ناسراو ئه‌بو مسعه‌ب الزه‌رقاوی یان گرتووه.