Accessibility links

ئۆپۆزسیۆنی لوبنانی سوریا به‌‌رپرسیار ده‌‌كات به‌‌رامبه‌‌ر به ته‌‌قینه‌‌وه‌‌كه‌‌ی به‌‌یروت - 2005-03-27


له ئه‌‌نجامی ته‌‌قینه‌‌وه‌‌ی بۆمبێك دره‌‌نگانێكی رۆژی شه‌‌ممه له گه‌‌ره‌‌كێكی كرستیانی له به‌‌یروت به لایه‌‌نی كه‌‌مه‌‌وه شه‌‌ش كه‌‌س بریندار بوون. ریبه‌‌رانی ئۆپۆزسیۆن سوریایان به‌‌‌رامبه‌‌ر به هێرشه‌‌كه به‌‌رپرسیار كردووه، كه سێیه‌‌مین هێرشه بۆ سه‌‌ر گه‌‌ره‌‌كی كرستیانی له ماوه‌‌ی هه‌‌شت رۆژدا. كانون دانه‌‌ر وه‌‌لید جه‌‌مبه‌‌لات ده‌‌لێت هێزه‌‌كانی پاراستن، كه پشتیوانی سوریا ده‌‌كه‌‌ن، هه‌‌ولده‌‌ده‌‌ن باری ئاسایشی وولات تێكبده‌‌ن له‌‌و كاته‌‌ی دیمه‌‌شق هێزه‌‌كانی له لوبنان ده‌‌كشێنێته‌‌وه. سه‌‌رۆكی لوبنانی ئه‌‌میل له‌‌حودیش ئه‌‌مرۆ یه‌‌كشه‌‌ممه داوای له گه‌‌لی وولاته‌‌كه‌‌ی كرد كه یه‌‌كگرتوو بن.

XS
SM
MD
LG