Accessibility links

له ئه‌‌نجامی ته‌‌قینه‌‌وه‌‌ی مینێكی چینراو له ئه‌‌فغانستان چوار سه‌‌ربازی ئه‌‌مریكی كوژران - 2005-03-26


كاربه‌‌ده‌‌ستانی له‌‌شكری ئه‌‌مریكی له ئه‌‌فغانستان ده‌‌لێن ئه‌‌مرۆ شه‌‌ممه چوار سه‌‌ربازی ئه‌‌مریكی كوژران له‌‌و كاته‌‌ی ئۆتۆمبیله‌‌كه‌‌یان كه‌‌وته به‌‌ر مینێك و ته‌‌قیه‌‌وه. له‌‌شكری ئه‌‌مریكی رایگه‌‌یاند كه‌‌وا ته‌‌قینه‌‌وه‌‌كه ئه‌‌مرۆ شه‌‌ممه له هه‌‌رێمی لۆگاری باشوری رۆژهه‌‌لاتی ئه‌‌فغانستان روویدا. كاربه‌‌ده‌‌ستان ده‌‌لێن ئه‌‌وان هێشتان نازانن كه‌‌وا ئه‌‌و مینه تازه چینراوه وه یان كۆنه. شایه‌‌نی باسه ژماره‌‌یه‌‌كی زۆری مینی كۆن له ئه‌‌فغانستان ماوه له ئه‌‌نجامی چاره‌‌گه سه‌‌ده‌‌یه‌‌كی شه‌‌رو لێكدان.

XS
SM
MD
LG