ڕێبه‌ری ئۆپۆسیزیۆنی قرغیزستان كورمه‌ن بێگ باكیڤ گوتی په‌رله‌مان ئه‌ویان به سه‌رۆكی به‌وه‌كاله‌ت دایان ناوه پاش ئه‌وه‌ی خۆپیشانده‌ران حكومه‌تی سه‌رۆك ئه‌سه‌كه‌ر ئه‌كائیڤیان له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات لادا.
له كاتی گوتارێكی دا بۆ پشتیوانانی، به‌ڕێز باكیڤ گوتی قانون دانه‌ران له كۆبونه‌وه‌ی سه‌ر له به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی دا ئه‌وه‌یان به سه‌رۆك و سه‌رۆك وه‌زیری به‌وه‌كاله‌ت دانا. و داوایان لێ‌كرد حكومه‌تێكی كاتی پێك بهێنن.
سه‌رۆكی قه‌رغیزستان ئه‌سكه‌ر ئه‌كائیڤ دوێنێ پێنج شه‌ممه خۆی حه‌شار داوه پاش ئه‌وه‌ی خۆپیشانده‌ران ده‌ستیان گرت به‌سه‌ر سه‌رۆكایه‌تی له بشكیك و سیاسه‌ت مه‌دارانی ئۆپۆسیزیۆن كۆنترۆڵی حكومه‌تیان گرته ده‌ست. تا ئێستا نه زانراوه كه به‌ڕێز ئه‌كائیڤ له‌كوێیه.