یه‌كه‌مین كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێی هه‌ڵبژێردراوی عێراق سازدرا. هنده‌ی نوێیی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه پرسیاری نوێ هاتونه‌ته كایه، چ جۆره هاوبه‌ندییه‌ك بۆ به‌ڕێوه‌بردنی عێراق دێته كایه؟ ئایا ئه‌و ماوه‌ی حكومه‌تی كاتی عێراق تێیدا كاره‌كانی خۆی ده‌كات كاتێكی گونجاوه بۆ هێنانه كایه‌ی عێراقێكی نوێ؟ بڕیاردان له‌سه‌ر مه‌سه‌له چاره‌نوس سازه‌كانی تایبه‌ت به كورده‌كان خۆیان به چ ئاراسته‌یه‌ك دا ده‌ڕوات و چ ده‌روازه‌یه‌کی نوێ به ڕووی خۆی دا ده‌كاته‌وه؟ و ئه‌گه‌ر ئه‌و ده‌روازانه هه‌بن ئه‌ی ووڵاته‌كانی دراوسێ چۆن له په‌نجه‌ره‌كانه‌وه ده‌ڕواننه عێراق؟ ئه‌م پرسیارانه بابه‌تی به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشنتۆنی 18/03/2005 بوون.
میوانداری به‌رنامه هاوكارمان به‌ڵێن ساڵح بوو و به‌ڕێزان سه‌یوان بارزانی، نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان- ئیداره‌ی هه‌ولێر له فه‌ڕه‌نسا، و قوباد تاڵه‌بانی، نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان- ئیداره‌ی سولێمانی، له ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، میوانه‌كانی به‌رنامه‌که بوون.
بۆ گوێ گرتن له ته‌واوی به‌رنامه‌كه، كلیكی ئه‌م ئۆدیۆ فایله‌ی لای به‌شی سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م لاپه‌ره‌یه بكه.