Accessibility links

گفتوگۆیه‌ك له‌گه‌ل نوسه‌ر دكتۆر ئینگرید ڤاس - 2005-03-23


له ساڵی 1975 كۆبونه‌وه‌ی ووڵاتانی ئۆپێك له ڤییه‌ننا ئه‌نجام درا. تیرۆریسته‌كانی وه‌زیره‌كانی نه‌وتی كه له كۆبونه‌وه‌كه ئاماده‌بوون ڕفاند و داوایان له حكومه‌تی نه‌مسا كرد فڕۆكه‌یه‌كیان بداتێ تا بچنه جه‌زائر. له پێكدادانێكدا له نێوان هێزی ئاسایش و تیرۆریسته‌كان، تیرۆریستێك بریندار بوو.

د. وریا ڕه‌واندوزی كه دكتۆرێكی كورده و له ڤییه‌نا ده‌ژی به ره‌زامه‌ندی خۆی له‌گه‌ڵ ئه‌و فڕۆكه‌یه چوه جه‌زائر تاكو ئه‌و بریندار تیمار بكات.

ئه‌مڕۆ نوسه‌رێكی نه‌مسای دكتۆر ئینگرید ڤاس كتێبێكی له‌سه‌ر ئه‌م ڕووداوه‌ی 30 ساڵ له‌مه‌و به‌ر نوسیوه.

سه‌رۆكی به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا هۆمه‌ری دزه‌یی له‌گه‌ڵ ئه‌و نوسه‌ره ووتوێژێكی ئه‌نجام داوه.

بۆ گوێگرتن له ‌ته‌واوی گفتوگۆكه‌ كلیكی ئه‌و ئۆدیۆ فایله‌ی لای سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ بكه‌.

XS
SM
MD
LG