له‌شكری ئه‌مه‌ریكی ده‌ڵێت سه‌ربازه‌كانی هێزی هاوپه‌یمانان له عێراق 24 یاخیبویان كوشتووه كه پێشتر هێرشیان كردبووه سه‌ر كاروانێكی هاوپه‌یمانان له به‌غدا.
ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ڵێن شه‌ش سه‌رباز و حه‌وت یاخیبوو له ماوه‌ی ئه‌و پێكدادانه‌دا برینداربوون كه له دره‌نگانێكی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه له دووری 30 كم له باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی به‌غداوه ڕوویداوه.]
له لایه‌كی تره‌وه، ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئۆتۆمبیلێكی بۆمب چێنراو له ناوه‌ندی شاری سامه‌را ته‌قیه‌وه و له ئه‌نجامدا به لایه‌نی كه‌مه‌وه 10 گیانی له ده‌ستداوه. ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌سۆشیه‌تت پرێس ده‌ڵێت كهمیونێكی بارهه‌ڵگری بۆمب چێنراو له نزیك نه‌خۆشخانه‌یه‌كی ئه‌و شاره ته‌قیوه‌ته‌وه.
هاوكات، یه‌ك سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی له ماوه‌ی هێرشێكی یاخیبوان له شاری كه‌ركوكی باكوری عێراق گیانی له ده‌ستداوه و سه‌ربازێك و مارینێكی تریش له ماوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنێكی ئاسایش له ناوچه‌ی ئه‌لئه‌نباری خۆرئاوای به‌غدا ته‌قیه‌وه.