وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا كۆنده‌لیزا رایز گه‌یشته سیئۆل بۆ باسكردنی پرۆگرامی ناوه‌كی كۆریا باكوور له‌گه‌ل كاربه‌ده‌ستانی كۆریای باشوور. خانم رایز ئه‌مرۆ له ژاپۆنه‌وه گه‌یشته سیئۆل و رۆژی یه‌كشه‌ممه چاوی به سه‌رۆك رۆ موو هیۆن و كاربه‌ده‌ستانی تر ده‌كه‌وێت بۆ باسكردنی گه‌راندنه‌وه‌ی كۆریای باكوور بۆ دانوستاندنه‌كانی بێچه‌ككردنی ناوه‌كی. دوای كۆریای باشوور خانم رایز سه‌ره‌دانی چین ده‌كات و كۆتایی به سه‌ره‌دانه شه‌ش وولاتیه‌كه‌ی بۆ ئاسیا ده‌هێنێت.