اسرائیل پێشوازی له به‌ڵێنێكی میلیشیاكانی فه‌ڵه‌ستینی كردووه كه ته‌قه‌وه‌ستاندنێكی ناڕه‌سمی هه‌تا كۆتایی ئه‌م مانگه درێژه بدات، به‌ڵام گوتیش كه هه‌لو مه‌رجه‌كانی ته‌قه‌وه‌ستاندن به ڕاده‌ی پێویست نین.
ئه‌مڕۆ جێگری سه‌رۆك وه‌زیری اسرائیل Ehud Olmert به‌رادیۆی له‌شكه‌ری اسرائیل گوت كه گروپه‌كانی فه‌ڵه‌ستینی هه‌وڵ ده‌ده‌ن كرداری تیرۆریسته‌كان كه‌م بكه‌نه‌وه، به‌ڵام گوتیشی میلیشیاكان ده‌بێ هه‌نگاوی زیاتر هه‌ڵبنێن بۆ ئه‌وه‌ی شه‌ڕكه‌ره‌كانیان چه‌كه‌كانیان دابنێن.
رۆژی پێنج شه‌ممه له ماوه‌ی ووتوێژه‌كان له قاهیره، 13 گروپی میلیشیای فه‌ڵه‌ستینی كه حه‌ماس و جیهادی ئیسلامی شیان له‌گه‌ڵدا بووه په‌سه‌ندییان كرد كه لانی كه‌م هه‌تا كۆتایی ئه‌م ساڵ هێرشه‌كانیان به دژی اسرائیل رابگرن.
له و‌ڵامدا، گروپه میلیشیاكان ده‌ڵێن اسرائیل ده‌بێ په‌سه‌ند بكات كه كرداره‌كانی له‌شكری بۆ سه‌ر ئه‌وان ڕابگرێ و زیندانی زیاتر ئازاد بكات.